چەند پەرتوکێکی پەروەردە گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت



وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لەچەن پەرتوکێکی وانەکانی خوێندن کراوە. وتیشی، “تاوەکو دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن پەرتووکە نوێیەکان ئامادە دەبن”.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، لەساڵی نوێی خوێندندا چەند گۆڕانکارییەک دەکرێت، لەوانەش وانەی دەروونزانی بەشێوەی پراکتیکی دەخوێنرێت.

وەزیرى پەروەردە، ئەوەشی خستەڕوو، بۆ وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ پەرتووکی چەند وانەیەک گۆڕاون وەک ئەلف و بێی کوردی پۆلی یەکی بنەڕەتی و کۆمەڵایەتی پۆلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم و پەرتوکی جینۆساید و زانستی پۆلی دووەم و زانستی پۆلی سێیەمیش لە ساڵی داهاتوودا دەگۆڕدرێت.

ئالان حەمە سەعید باسی لەوەشکرد، پێداچوونەوە بۆ پڕۆگرامەکانی خوێندن کراوە بەپێی رێنماییەکان و پەرتووکە نوێیەکانیش بەپێی رێککەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە چاپیان دەکات، پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەگاتە قوتابخانە و خوێندنگەکان و خوێندکاران دەتوانن لە ساڵی نوێ دا بەکاریان بهێنن.

لەبارەی راهێنانی مامۆستایانیشەوە وەزیری پەروەردەی هەرێم وتی، “لەگەڵ پەیمانگای شاژنە رانیا لە ئوردن رێککەوتنیان واژۆکردووە بۆ کردنەوەی خولێکی ڕاهێنان بەچەند مامۆستایەک و دواتریش ئەو مامۆستایانەی لەو خولە کارەکانیان تەواو دەبێت راهێنان بە مامۆستایانی دیکە دەکەنەوە لە هەرێم.

 

هەر پەرلەمانتارێک سەرەڕای موچەکەی، بڕی ٥٢ ملیۆن دیناری دیکە وەردەگرن
پێشت هەر پەرلەمانتارێک سەرەڕای موچەکەی، بڕی ٥٢ ملیۆن دیناری دیکە وەردەگرن
ئەمریکا: هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا بەپێی پێویست خێرا نییە
دواتر ئەمریکا: هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا بەپێی پێویست خێرا نییە
پەیوەندیدار