هەر پەرلەمانتارێک سەرەڕای موچەکەی، بڕی ٥٢ ملیۆن دیناری دیکە وەردەگرن



بەپێی نوسراوێکی پەرلەمان، داوا کراوە لە بودجەی ساڵی 2023 دا بڕی شایستەی دارایی کە پێی دوترێت (ئیکرامی) وەک پاداشتی خانەنشینی بۆ پەرلەمانتاران خەرجبکرێت .

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە کە (بوار) میدیا بڵاویکردۆتەوە، پەرلەمانی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی ​وەزارەتی دارایی کردووە کە بە بڕی بڕی پێنج ملیارو ١٢١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دینار لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، تەمویلی هەژماری پەرلەمان بکەن، بۆ خەرجکردنی پاداشتی شەش مانگی خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمان، کە بەناوی ڕێواز فایەق حوسێن دەست پێدەکات و بە ناوی هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە کۆتایی دێت.

بەپێی زانیارییەکان بۆ هەر پەرلەمانتارێک بڕی ٥٢ ملیۆن دینار وەک ئیکرامییەی خانەنشینبوون خەرجدەکرێت و بەپێی یاسا زیاتر لە ١٠ پەرلەمانتار ئەو ئیکرامیەیە نایانگرێتەوە، بە هۆی ئەوەی لە خولەکانی پێشووی پەرلەمان، پەرلەمانتار بوون و ئەو ئیکرامیەیان وەرگرتووە.

سۆران عومەر: پێنج هەزار هاووڵاتی سلێمانی هەڵخەڵەتێنراون
پێشت سۆران عومەر: پێنج هەزار هاووڵاتی سلێمانی هەڵخەڵەتێنراون
چەند پەرتوکێکی پەروەردە گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت
دواتر چەند پەرتوکێکی پەروەردە گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت
ەیوەندیدار