ئەمریکا: هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا بەپێی پێویست خێرا نییە



جۆن کیربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا لە دژی ڕوسیا نەگەیشتووەتە خاڵی وەستان، بەڵام بەپێی پێویستیش خێرا بەرەوپێش نەچووە.

جۆن کیربی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە کۆشکی سپی سازی کرد، هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا بۆسەر ڕوسیا کرد.

جۆن کیربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بەوەی کە ”پێتان وا نییە هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا دژبە ڕوسیا بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت؟” وتی: ” ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوە کردووە کە پرسەکە بەپێی خواستی خۆیان بەخێرایی بەرەوپێش ناچێت وەک ئەوەی دەیخوازن”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا لەو ڕووەوە هیچ دەستتێوەردانێک ناکات، بەڵام ئۆکراینا پێشڕەوی دەکات، ئەمە خاڵی وەستان نییە و واشنتۆن بەردەوام دەبێت لەسەر دابینکردنی گشت پێداویستییەکانی ئۆکراینا بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە”.

لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە ئۆکراینا نیوەی خاکەکەی لە رڕوسیا وەرگرتووەتەوە و ئەم هێرشە پێچەوانەیە هێشتا سەرەتایە و لە چەند مانگێدا دەرئەنجامەکەی دەردەکەوێت.

چەند پەرتوکێکی پەروەردە گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت
پێشت چەند پەرتوکێکی پەروەردە گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت
ڕاستی دەنگۆی کارپێنەکردنی ناسنامەی باری شارستانی چییە؟
دواتر ڕاستی دەنگۆی کارپێنەکردنی ناسنامەی باری شارستانی چییە؟
ەیوەندیدار