پاسەوانی سنوور لە هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند



فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەك لە هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەوانە دەكاتەوە، كە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردۆتەوە و دەڵێت: سبەینی سەردانی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بكەن.

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەك لە هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ بینج شەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٢٧ ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان تەواو کردووە دەتوانن بگەڕێنەوە فەرماندەی پاسەوانی سنور لەکانی قڕژاڵە لەشوێنی وەرگرتنی فۆڕم.

لە ماوەی ڕابردوودا، حكومەتی عێراق بڕیاری دا هەزاران كەس لە سنووری هەرێمی كوردستان بۆ پاسەوانی سنوور دابمەزرێنێت لەپێناو پاراستنی سنوورەكان و بۆ ئەوەش بەشێوەی ئۆنلاین فۆرشمی دامەزراندنی ڕاگەیاند.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوەی بەشێكی دامەزراوان بۆ سەر میلاكی پاسەوانی سنوور بڵاوكرایەوە و ئاگاداركرانەوە سەردانی بارەگای فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بكەن بۆ چاوپێكەوتن و ڕایی كردنی مامەڵەكانیان.

 

ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی تۆماركراوە
پێشت ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی تۆماركراوە
دەقێكی شانۆیی “بەختیار عەلی” دەبرێتە سەر تەختەی شانۆ
دواتر دەقێكی شانۆیی “بەختیار عەلی” دەبرێتە سەر تەختەی شانۆ
ەیوەندیدار