ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی تۆماركراوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تۆماركردنی 264 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەری لە ماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەهەفتەی هۆشیاری بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەڕۆژی 28ی تەمموز، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبووانی ئەو نەخۆشیە لەشاری سلێمانی لەماوەی ئەمساڵدا بڵاودەكاتەوە.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر لەشاری سلێمانی (7) تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی (C) و (257) تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری بی (B) چارەسەریان وەرگرتوە.

ساڵانە ڕۆژی 28ی تەمموز وەك ڕۆژی جیهانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر دیاری كراوە و لەسەر ئاستی جیهان چەندین كۆنفڕانس و كۆڕی زانستی بۆ ئەنجام دەدرێت و چەندین ڕێنمایی بۆ خۆپاراستنی هاووڵاتیان لەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە مەترسیدارە بڵاودەكرێتەوە.

ڤایرۆسی جگه‌ر به‌ پێنج شێوه‌ و روخساری جیاوازه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی ده‌كات، ساڵانه‌ ١٣٠ ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی جگه‌ر ده‌بن و نیو ملیۆن كه‌سیش ده‌كوژێت

 

بانکە سزادراوەکان ئامادەی هەمووجۆرە وردبینییەکن
پێشت بانکە سزادراوەکان ئامادەی هەمووجۆرە وردبینییەکن
پاسەوانی سنوور لە هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند
دواتر پاسەوانی سنوور لە هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار