دارایی هۆشداری لە سزادانی بانكی ناوەندی لەلایەن ئەمریكاوە دەدات



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕەخنە لە بڕیارەکەی ئەم دواییەی بانکی ناوەندی دەگرێت، کە ڕێگە بە کۆمپانیاکانی بانکی دەدات دۆلار بفرۆشن بەو هاووڵاتیانەی ئارەزووی گەشتکردن دەکەن و هۆشداریش دەدات، كە “ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی سزای نوێی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و بانكی ناوەندی”.

ئەحمەد مەزهەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی (شەفەق نیوز) ڕایگەیاندووە، “بانکی ناوەندی بڕیارێکی هەڵەی داوە کاتێک ڕێگەی بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن داوە، ڕاستەوخۆ دۆلار بفرۆشن بەو هاووڵاتیانەی ئارەزووی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی عێراق هەیە”.

مەزهەر دەپرسێت، “نازانین ئیدارەی بانکی ناوەندی چۆن بڕیارێکی لەو شێوەیەی داوە؟” و دەشڵێت: “ئەم بڕیارە ڕەنگە لەگەڵ سیاسەتی گەنجینەی ئەمریکادا بەریەک بکەوێت، ڕەنگە سزای نوێ دەربکرێت، کە کاریگەری لەسەر بانکی ناوەندی هەبێت ئەگەر ئەو دۆخەی ئێستا هەیە بەردەوام بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو سزایانەی، کە لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە دەرکراون، ڕەنگدانەوەی نەرێنییان لەسەر بازاڕ هەبووە، هەروەها نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوەی زیاتر”.

ڕۆژی دوو شەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، کارئاسانی بۆ فرۆشتنی کاش بە دۆلاری ئەمریکی بۆ گەشتیاران دەكات و بڕیاریدا “ڕێگە بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن لە پۆلەکانی (A و B) بدرێت کە ئارەزووی کردنەوەی هەژماری ئەم بانکەیان هەیە لە هەردوو دراوی دینار و دۆلار بە مەبەستی بەشداریکردن لە پەنجەرەیەکی فرۆشتن و کڕینی دراوی بیانی”.

دەقێكی شانۆیی “بەختیار عەلی” دەبرێتە سەر تەختەی شانۆ
پێشت دەقێكی شانۆیی “بەختیار عەلی” دەبرێتە سەر تەختەی شانۆ
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەسی خێزانێك گیانیان لەدەستدا
دواتر لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەسی خێزانێك گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار