بانكێكی عێراقی بڕیارێكی دژی بەرزی نرخی دۆلار دەركرد



بانكی رافدەینی عێراقی هاوكات لەگەڵ ڕێنماییەكانی حكومەت بۆ مامەڵەكردن بە دیناری عێراقی لەبری دۆلار و بۆ بەرزكردنەوەی هێزی خۆی لە بازاڕی ناوخۆدا بڕیاریدا، سەرجەم پارەكانی باج و رسومات بەدیناری عێراقی وەربگیرێن و وەرگرتنی پارە بەدۆلار ڕابگرن.
بانكی رافدەین لەبڕیارێكدا كە بۆ سەرجەم لقەكانی لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەریكردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم قەرزەكان بەدراوی دیناری عێراقی كۆدەكرێنەوە بە تایبەتی بۆ قەرزی ناوخۆ و گەرەنتی بانكی و نامەی گەرەنتی كە لەلایەن فەرمانبەرانی حكومی و كەرتی تایبەتەوە وەرگیراون، تەنانەت ئەگەر قەرزەكان بەناچاری وەربگیرێنەوە دەبێت بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەنرخی فەرمی هەژماربكرێت.
ئەوەخراوەتەڕوو، پێدانی بڕە پارەی نوسراوەكانی گەرەنتی لەكاتی دەستبەسەرداگرتندا بە تایبەتی بە دیناری عێراقی دەبێت، هەروەها باج و رسوماتەكانیش سەرجەمیان دەكرێن بەدیناری عێراقی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهای دۆلار لەبازاڕەكان بەرامبەر بەدیناری عێراقی بەردەوامە لەبەرزبونەوە و بەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٥هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی.

نزیكەی ٣٦٧ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی باخچەیەك تەرخانکرا
پێشت نزیكەی ٣٦٧ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی باخچەیەك تەرخانکرا
بازاڕەکانی جیهان چاوەڕوانی لێدوانی ئەم پیاوەن
دواتر بازاڕەکانی جیهان چاوەڕوانی لێدوانی ئەم پیاوەن
ەیوەندیدار