نرخی نەوت لە هەڵکشاندایە



نرخی نەوت گەیشتە ئاستێك کە لە نیسانی ڕابردووەوە بەرزبوونەوەی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 98 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 79 دۆلار و یەك سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە کۆتایی نیسانی ڕابردووەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت بەو شێوەیە بەرزبێتەوە.

هۆکاری ئەم هەڵکشانە بۆ بڕیاری خۆویستانەی ڕووسیا و سعودیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەروەها ئەو داتایانە دەگەڕێتەوە کە لە چینەوە دەرکەوتوون و ئاماژە دەدەن بەوەی خواستی چین لەسەر کڕینی نەوت زیاد دەکات.

تورکیا چەکێکی زیرەکی دروستکرد
پێشت تورکیا چەکێکی زیرەکی دروستکرد
زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
دواتر زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
ەیوەندیدار