تورکیا چەکێکی زیرەکی دروستکرد



پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، یەکەمین بۆمبی زیرەکی بەناوی ئوچا “UÇA” دروستکرد کە دەتوانرێت ڕێڕەوەکەی بگۆڕدرێت و توانای جیاکردنەوەی سوپای پاڵپشتیکراو و سوپای دوژمنی هەیە.

ئوچا کە بۆ یەکەمجار لە ١٦یەمین جار لە پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازیی بەرگریی IDEF  ٢٠٢٣  نمایشدەکرێت، بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە توانای پێکانی ئامانجەکانی هەیە.

بڕیارە ئەمساڵ تاقیکردنەوە لەسەر ئوچا بكرێت کە وەک تەقەمەنییەکی ستراتیجی ڕێنماییکراو جموجۆڵی کەشتی و ژێردەریاییەکان سنووردار دەکات.

ئوچا ڕۆژانی ٢٥ بۆ ٢٨ی تەمووز لە ئیستەنبووڵ و لە ١٦یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی پیشەسازیی بەرگریی (IDEF ٢٠٢٣ ) بۆ یەکەمجار نمایشدەکرێت.

ئەو جۆرە بۆمبە کە سیستەمی دەنگی ژێرئاوی IFF (جیاکردنەوەی دۆست لە دوژمن)ی بۆ دەبەسترێت، سانسۆری پەستان و لەرزین و موگناتیسی و هەستیاریی دەنگی دەبێت. بڕیاریشە ئەمساڵ لە مانۆڕێکدا ئوچا لە دەریادا تاقی بکرێتەوە.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
نرخی نەوت لە هەڵکشاندایە
دواتر نرخی نەوت لە هەڵکشاندایە
ەیوەندیدار