خەڵك؛ زانیاری لەسەر تەندروستی “منداڵە گوڵفرۆشەكە” بڵاودەكاتەوە



منداڵە گوڵفرۆشەكەی سلێمانی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێل لێیداوە و لە ئێستادا لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانییە و تەندروستی ناجێگیرە.

عەبدولڕەحمان-ی تەمەن 10 ساڵ، كە بە منداڵە گوڵفرۆشەكەی سلێمانی ناسراوە شەوی ڕابردوو لەكاتی كارەكەیدا، كە خەریكی گوڵ فرۆشتن بووە ئۆتۆمبێل لێیداوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، عەبدولڕەحمان-ی تەمەن 10 ساڵ ئۆتۆمبێل لێیداوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەبەشی چاودێری چڕ لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ڕوونیشی كردەوە، وەك ئەوەی لە هەندێك لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە، ئەو مێردمنداڵە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵام لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیدایە.

عەبدولڕەحمان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و زۆربەی ڕۆژ و شەوەکانی ژیانی لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە سەبەتەیەك گوڵی سوورەوە لەتەنیشت چرای سووری ترافیك لایتەكاندا ڕادەوەستا و دەیفرۆشتن، بەڵام شەوی ڕابردوو شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەکەی لێیداوە.

وەزارەتی ناوخۆ: هێزە ئەمنییەكان نابێت دوای دەوام چەك ببەنەوە بۆ ماڵەوە
پێشت وەزارەتی ناوخۆ: هێزە ئەمنییەكان نابێت دوای دەوام چەك ببەنەوە بۆ ماڵەوە
لە وڵاتێكی دیكە قورئان و ئاڵای عێراق سووتێنرا و باڵیۆزەكەی لە بەغدا دەركرا
دواتر لە وڵاتێكی دیكە قورئان و ئاڵای عێراق سووتێنرا و باڵیۆزەكەی لە بەغدا دەركرا
ەیوەندیدار