لە وڵاتێكی دیكە قورئان و ئاڵای عێراق سووتێنرا و باڵیۆزەكەی لە بەغدا دەركرا



عێراق ئیدانەی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پيرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کۆبنهاگن دەكات و ستافی دیبلۆماسی نوێنەرایەتی دانیمارک لە بەغدا دوای ناڕەزایەتییەکان عێراقیان بەجێهێشت.

ئەمڕۆ دوو شەممە دوو کەس لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری کۆبنهاگن-ی پایتەختی دانیمارک قورئانیان سووتاند.

ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) لە زاری وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردەوە، داوا لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن “بەخێرایی بەناو ئازادیی ڕادەربڕین و مافی خۆپیشانداندا بچنەوە”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، “ستافی دیبلۆماسی نوێنەرایەتی دانیمارک لە بەغدا دوو ڕۆژ لەمەوبەر خاکی عێراقیان بەجێهێشت”.

ئێران و عێراق شایەتحاڵی ناڕەزایەتییەکان بوون دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی دانیمارک و سوید لەژێر ڕێساکانی پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین ڕێگەیان بە سووتاندنی نوسخەی قورئان دا. ڕۆژی پێنج شەممە خۆپیشاندەران لە عێراق ئاگریان لە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا بەردا.

خەڵك؛ زانیاری لەسەر تەندروستی “منداڵە گوڵفرۆشەكە” بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ زانیاری لەسەر تەندروستی “منداڵە گوڵفرۆشەكە” بڵاودەكاتەوە
وتەبێژی حكومەت ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچه‌ دەدات
دواتر وتەبێژی حكومەت ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچه‌ دەدات
ەیوەندیدار