هۆكاری هەڵوەشانەوەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا بوو



توێژەرێكی كورد لە سەنتەری توێژینەوەی ئیمارات بۆ توێژینەوەی ستراتیجی هۆكاری هەڵوەشانەوەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، هەرێم تا ئێستا نەوتی ڕادەست نەكردووە.

د. سەنگەر سەید قادر: توێژەر لە سەنتەری توێژینەوەی ئیمارات بۆ توێژینەوەی ستراتیجی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، حكومەتی عێراق ئەو دۆسیە و حساباتە ساختانەی ڕەتكردۆتەوە، كە شاندی هەرێم رادەستی عێراقیان كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، مۆڵەتی مانگێك و 800 ملیار دیناریان پێدەدات بۆ ڕێكخستنەوەی حساباتەكان و دووبارە پێشكەشكردنیان بە عێراق ئەگەر شاندەكە ئەم مەرجە قبوڵ نەكەن 800 ملیارەكە نانێردرێت.

وتوشیەتی، “كێشەكان پەیوەستە بە ژمارە و حساباتی ساختە و خۆدزینەوەی هەرێم هەیە لە جێبەجێكردنی بودجە و ڕادەستكردنی نەوت و گومرگ و داهاتی ناوخۆ و ژمارەی فەرمانبەرانەوە هەیە”.

جەختیشی كردۆتەوە، هەرێم تا ئەم ساتە نەوتی ڕادەست نەكردووە.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی شاندی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، زۆربەی گفتوگۆكان لەگەڵ عێراق ئەرێنی بوون و كۆنووس ئامادەكراوە و هەموو پابەندییەكانمان جێبەجێ‌ كردووە، بۆیە ڕۆژی یەك شەممە دواین كۆبوونەوە لە بەغدا ئەنجام دەدەن و دواتر چاوەڕێی هاتنی مووچەی مانگی 6 و بودجە و مووچەی تەواوی مانگی 7 دەكەن.

شەوی ڕابردووش، پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، كە ئەمڕۆ شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا، بەڵام ئەمڕۆ شاندەكە نەچووەوە بەغدا و كۆبوونەوەی نێوانیان دواخرا.

سزای ماددی و بەندکردن بۆ هەڵگرانی چەکی بێ مۆڵەت دەردەچێت
پێشت سزای ماددی و بەندکردن بۆ هەڵگرانی چەکی بێ مۆڵەت دەردەچێت
لەهەرێم خانەنشینان توێژێكی لە بیركراون!
دواتر لەهەرێم خانەنشینان توێژێكی لە بیركراون!
ەیوەندیدار