نرخی دۆلار بەرزبووەوە



نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ سەروو 152 هەزار دینار بەرزبووەوە.

هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بۆ ئەو سزایانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەگەرێتەوە کە بەسەر 14 بانکی عێراقدا سەپاندوونی و مامەڵەکردنی بە دۆلار لێ قەدەغەکردن.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 231 ملیۆن و 354 هەزار و 136 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 216 ملیۆن و 814 هەزار و 316 دۆلاری بە حەواڵە و 14 ملیۆن و 540 هەزاری بە نەخت بووە، بەڵام ئەوە نەبووە ڕێگر لەبەردەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

 

کوێستان محەمەد: بە سزادانی شێروان شێروانی تووشی شۆك بووم
پێشت کوێستان محەمەد: بە سزادانی شێروان شێروانی تووشی شۆك بووم
شێروان شێروانی و هاوڕێكانیم چۆن بینی؟!
دواتر شێروان شێروانی و هاوڕێكانیم چۆن بینی؟!
ەیوەندیدار