زیاتر لە سێ هەزار دۆنم پووش و پاوانی سنووری سلێمانی سووتان



لە دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر لە سێ هەزار دۆنم زەوی سووتان و پۆلیسی دارستانیش دەڵێت، هۆکاری ئاگرەکان نەزانراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی بە هۆکارێکی نادریا ئاگرێك لە سنوری گوندی شاناخسێی سەر بە قەزای ماوەت کەوتەوە و بە هۆیەوە 70 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەر هەمان ڕۆژ لە سنوری گوندی سێ ماڵە ئاگرێك لە چیای قایەی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز کەوتەوە و پاش 30 کاتژمێر توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە کە هۆکارەکەی نەزانراوە، نزیکەی سێ هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و پووش و پاوان سووتان.

 

مەرزێکی نوێ لەگەڵ ئێران کرایەوە
پێشت مەرزێکی نوێ لەگەڵ ئێران کرایەوە
سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا
دواتر سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا
ەیوەندیدار