تەندروستی قوربانیانی ڕووداوەكەی شارەزووری ئاشكراكرد



تەندروستی سلێمانی وردەكاری ڕووداوەكەی ئەمڕۆی شارەزوور ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی ڕووداوەكەی ئەمڕۆدا لە شارەزوور 9 كەس بوونە قوربانی، كە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و بە ڕەگەز عەرەبن.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەداخەوە لە ڕووداوی هاتووچۆی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگەی شارەزوور – سەیدسادق ، کە بەهۆیەوە ( ۲ ) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە لەئیستادا لەپەیمانگای پزیشکی دادیین لەسلێمانی.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ڕووداوەكەوە (۷) هاووڵاتی تر برینداربوون لەڕێگەی تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی ڕەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار کراون و (۳) لەو هاووڵاتیانە باری تەندروستیان جێگیر نیە و لەژێر چاودێری چڕدان و (٤) هاوڵاتیەکەی تر تەندروستیان جێگیرە.

نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کاتژمێر ۱۰ ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ۹ هاووڵاتی تر بەسەختی برینداربوون، پاش گەیاندنیان بە هۆبەی فریاکەوتی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەکان دواتر بە چوار ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بریندارەکان ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر ڕێگای نێوان شارەزوور – سەیدسادق نزیک گوندی مەحمودخانی ڕوویداوە و دەستبەجێ دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە باوکێکی تەمەن سەروو 50 ساڵێک و منداڵێکی ساوای تەمەن سەروو چوار مانگ بووە، کە بەڕەگەز عەرەب بوون و پاش گەیاندنی بە فریاکەوتنی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە .

 

یەكێتی: حکومدانەوەی شێروان شێروانی لادانە لە پرنسیپەکانی ئازادی
پێشت یەكێتی: حکومدانەوەی شێروان شێروانی لادانە لە پرنسیپەکانی ئازادی
دوو كەس لە زێی بچووك لە خنكان ڕزگاركران
دواتر دوو كەس لە زێی بچووك لە خنكان ڕزگاركران
پەیوەندیدار