یەكێتی: حکومدانەوەی شێروان شێروانی لادانە لە پرنسیپەکانی ئازادی



مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەنراوێك لەسەر دووبارە سزادانی شێروان شێروانی، چالاكوانی بادینان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ھەر لە بنەڕەتیشدا نووسین و بڵاوکردنەوە تاوان نییە تا حوکمی زیندانیی لەسەر بدرێت.

مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئومێدی هەموومان وابوو و وایە چیتر دادگاکان نەکەونە ژێر کاریگەریی و گوشاری فەزای سیاسیی و دەرچەیەک بھێڵنەوە بۆ وتن و رەخنە تا لەمە زیاتر ناوو ناوبانگی ئازادیی بڵاوکردنەوە لە ھەرێمەکەمان ناشیرینتر نەبێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

پاش ئەوەی دادگای کەتنی ھەولێر بۆ جاری دووەم رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە ٤ چوار ساڵ زیندانی حوکمدا، جارێکی تر بە خەمباری و نیگەرانییەوە رێگا بۆ ئەوەی سەدان نیشانەی پرسیار لەسەر ئازادیی وتن و ئازادی رەخنەو بڵاوکردنەوە لە کوردستان بکەونە ژێر پرسیاری گومانی قورسەوە و ھەمدیسان راپۆرتە نێو دەوڵەتییەکان و راپۆرتی رێکخراوە تایبەتەکان بە مافی مرۆڤ و رۆژنامەگەری وەک جارانی تر ژینگەی ئازادیی ھەرێمی کوردستان بە ترسناک لە قەڵەم بدەنەوە و لەوەشدا بوختانیان نەکردووە.

لە 16ی شوباتی 2021 دادگای هەولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی و 4 هاوڕێی دیكەی، بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عیراقی، بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن.
رۆژی ٢٠/٧/٢٠٢٣ بۆ جاری دوەم بە پێی ماددەكانی 298 و 295 سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپێنرایەوە.

لە کاتێکدا دەتوانرا لە چوارچێوەی یاسا و رێساکانی کوردستانداو یاسای رۆژنامەگەریدا ئەو دادگاییە بەڕێوە بچووبایە، ئەگەرچی ھەر لە بنەڕەتیشدا نووسین و بڵاوکردنەوە تاوان نییە تا حوکمی زیندانیی لەسەر بدرێت.. ئومێدی هەموومان وابوو و وایە چیتر دادگاکان نەکەونە ژێر کاریگەریی و گوشاری فەزای سیاسیی و دەرچەیەک بھێڵنەوە بۆ وتن و رەخنە تا لەمە زیاتر ناوو ناوبانگی ئازادیی بڵاوکردنەوە لە ھەرێمەکەمان ناشیرینتر نەبێت.

ئەهلی قەڵەم و چالاکانی مەدەنی و دیموکراتی لە کوردستانێک شانازی بە ئازادی و ئارامییەکەیەوە دەکا شایانی ئازادی و رێزگرتنن نەک زیندان و کۆت و بەند.
مەکتەبی راگەیاندن

پوتین: ئۆكراینا شكستی هێنا
پێشت پوتین: ئۆكراینا شكستی هێنا
تەندروستی قوربانیانی ڕووداوەكەی شارەزووری ئاشكراكرد
دواتر تەندروستی قوربانیانی ڕووداوەكەی شارەزووری ئاشكراكرد
ەیوەندیدار