مەلا بەختیار: ناڕەزاییەکی زۆر لە ناوخۆی یەکێتی دروست بووە و دڵنیام گۆڕانکاری ڕوو دەدات



مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو ناڕەزاییەی لە نێوخۆی حزبەکەیدا کەڵەکە بووە، دەتەقێتەوە و گۆڕانکاریی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەلا بەختیار پەیامێکی ڤیدیۆیی دەربارەی تێپەڕبوونی 47 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی شۆڕشی نۆێ بڵاکردەوە.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای حزبەکەش مەلا بەختیار باسی لەوە کرد کە ئێستا خۆی و سەدان سەرکردەی دیکەی وەكو ئەو هەڵوێستی و بۆچوونی جیاوازیان دەربارەی دۆخی یەکێتی هەیە.

وتیشی: بەداخەوە هەزاران و ئەندامی یەکێتی لە دۆخی حزبەکەیان نیگەرانن.

مەلا بەختیار ڕاشیگەیاند، “دڵنیام گۆڕانکاری بەڕێوەیە و ئەو دۆخە نە لە کوردستان، نە لە حکومڕانی و نە لە ناو یەکێتیشدا وا نامێنێتەوە، چونکە وزەیەکی زۆر گەورە لە ناو یەکێتیدا خەفە بووە و دەتەقێتەوە”.

وەزارەتی ناوخۆ، “دوای ٢١ی تەمووز تۆمارکردنی چەک ڕادەگیرێت”
پێشت وەزارەتی ناوخۆ، “دوای ٢١ی تەمووز تۆمارکردنی چەک ڕادەگیرێت”
ژێردەریاییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باشور
دواتر ژێردەریاییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باشور
ەیوەندیدار