ژێردەریاییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باشور



کۆریای باشوور ڕایگەیاند ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکی ناسراو بە “USS Kentucky” گەیشتووەتە بنکەی دەریایی بوسان کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی سیئۆلی پایتەخت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی یونهاپ راگەیەندراوێکی بەناوی وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوورەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو “ژێردەریایی “USS Kentucky” کە بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات، گەیشتووەتە بنکەی دەریایی لە شاری بوسان باشووری ڕۆژهەڵاتی سیئۆل.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو کە ژێردەریاییەکە درێژییەکەی ١٧٠ مەتر دەبێت و توانای هەڵگرتنی زیاتر لە ٢٠ مووشەکی بالیستیی ترایدەنت-٢ی هەیە.

ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمە یەکەم ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکایە لە دوای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بگاتە کۆریای باشوور.

وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، لی جۆنگ سوپ لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو نووسیویەتی جێگیرکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکا لە نیمچە دوورگەی کۆریا ئەوە دەردەخات کە ئەمریکا پابەندە بە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە کۆریای باشوور.

لی جۆنگ سوپ باسی لەوەکردووە، ئەمە توانا و پێگەی گەورەی هاوپەیمانی و هەڵوێستەکانی نیشانی کۆریای باکوور دەدات، هەروەها پێگەی بەرگریی هاوبەشی بەهێزی کۆریای باشوور و ئەمریکا لە بەردەم گەلەکەمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پشتڕاستدەکاتەوە.
مانگی نیسانی ڕابردوو، دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سیۆک یول و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە واشنتۆن، ئەمریکا بەڵێنیدا ژێردەریایی ئەتۆمی ڕەوانەی سیئۆل بکات.

مەلا بەختیار: ناڕەزاییەکی زۆر لە ناوخۆی یەکێتی دروست بووە و دڵنیام گۆڕانکاری ڕوو دەدات
پێشت مەلا بەختیار: ناڕەزاییەکی زۆر لە ناوخۆی یەکێتی دروست بووە و دڵنیام گۆڕانکاری ڕوو دەدات
ڕێگری له‌هه‌وڵێكی خۆكوشتن کرا
دواتر ڕێگری له‌هه‌وڵێكی خۆكوشتن کرا
ەیوەندیدار