ڕووپێوی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد



دوای نزیکەی ٤ ساڵ کار کردن و ئامادەکاری لە لایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی دەولی، ئەمڕۆ دەست کرا بە کاری مەیدانی گەڕی سێیەمی ڕووپێوی “بارودۆخی ئابووری و کۆمەلایەتی خێزان” لەسەر ئاستی هەرێم.

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم ڕووپێوە بە یەکێک لە ڕووپێوە گرنگ وگەورەکان هەژمار دەکرێ کە بۆ ماوەی یەک ساڵی کارکردن لە مەیدان بەردەوام ئەبێ و تیایدا چاوپێکەوتن لەگەڵ ٤٦٠٨ خێزان لە هەرێم دەکرێت بۆ وەرگرتنی وەڵامەکانیان لەسەر پرسیارنامەی ڕووپێو کە لە ٢٤ بەش پێکهاتووە.

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕووپێوە مەیدانییە تایبەتمەندی خۆی هەیەم چونکە لە ئەنجامدا هێڵ و رێژەی هەژاری لەسەر ئاستی پارێزگا دەردەجێت لەسەر بنەمای خەرجیەکانی خێزان تێپەربوونی ١٠ ساڵ لەسەر دوایین ڕووپێوی هاوشێوە کە ساڵی ٢٠١٢ دەست کرا بە گەڕی دووەم و ساڵی دواتر ئەنجامەکانی راگەیندرا و دواتر نەخشەی هەژاری لەسەر ئاستی ناحیە هەژمار کرا بە پشت بەستن بە ئەنجامەکانی وئەنجامی ڕووپێوێکی تری گەورە ئەو کات بە ناوی (ڕووپێوی نەخشەی هەژاری ومردنی دایکان).

دەستەی ئامار ئەوەشی خستەڕوو کە لەم گەڕەدا، جگە لە بابەتی هێڵ ورێژەی هەژاری، نیشاندەری گرنگی تر دەخرێتەڕوو، وەك ئاستی خوێندن وفێرکردن، بارودۆخی تەندروستی، بارودۆخی کۆمەلایەتی، کۆچ کردن، بەشەخۆراک وئاسایشی خۆراک، نیشتەجێبوون، گەران بدوای کار، کاری کشتوکاڵی، داهات، بوونی کەلوپەلی ناو ماڵ، قەرزوسلفەی یارمەتی، شۆکەکان، بەکارهێنانی کات، دادپەروەری، ورازی بوون ومتمانە.

هەروەها، سەبەتەی کاڵاکانی بەکارهاتوو لە لایەن خێزان سەر لە نوێ دروست دەکرێت و تیایدا ئەو کەلوپەل و کاڵانە دادەنرێت کە خێزان رۆژانە، هەفتانە، مانگانە، شەش مانگ وساڵی جارێک بەکاری دەهێنن بۆ ژیانیان. لەم سەبەتەیە، گرنگترین ئەو کەلوپەل وکاڵانە هەژمار دەکرێت بۆ دەرکردنی ژمارەی پێوانەیی یان ئەوەی پێی دەووترێ (رێژەی هەڵاوسان) وئەمەش لە رووی ئابورییەوە زۆر گرنگە بۆ زانینی هێزی کرینی دراوی ووڵات کە رەنگدانەوەی هێزی ئابوری ووڵات دەر دەخات.

دەستەی ئامار ڕاشیگەیاند، دوای سەرژمێری، ئەم ڕووپێوە بە گرنگترین پرۆژەی ئاماری دادەنرێت ودەزگاکانی ئامار بەوپەڕی تواناوە کار دەکەن بۆ بەدەست هێنانی نیشاندەرەکان بە باشترین شێوە تاکو دواتر بدرێت بە بەرزترین دەسەڵات وسوودی لێ وەربگیرێت بۆ هەلسەنگاندنی ستراتیج وپرۆژەکانیان کە لە ساڵانی پێشووتر جێبەجێ کراون.

ئەم ڕووپێوە پێویستە ٥ ساڵ جارێک بکرێت بۆ زانینی ئەو گۆرانکاریانەی روویان داوە لەو بوارانەی ئاماژە پێکراو لە سەرەوە و لەحالەتی عێراق و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە چونکە نەک لە ٥ ساڵ بەلکو لە ١٠ ساڵی رابردوو کە دوایین گەر ئەنجام درا، گۆڕنکاری زۆر روویان داوە لە رووی دیموگرافی، ئابووری و کۆمەلایەتی و زۆر پێویستە بزانرێت و کار بکرێت لەسەریان بۆ باشتر بەکارهێنانی سەرچاوەکان.

لەم رۆوە، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیەکانی ئامار لە هەرێم دەست دەکەن بە کاری مەیدانی لە تەواوی قەزاکان و داواش لە هاووڵاتیان دەکرێن کە هاوکاریان بن بۆ جێبەجێ کردنی ڕووپێوەکە بە باشترین شێوە کە لە ئەنجام سوودی دەبێت بۆیان.

لە هەولێر گەنجێک لە ماڵەکەیدا کوژرا
پێشت لە هەولێر گەنجێک لە ماڵەکەیدا کوژرا
ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە بڕیاریدا
دواتر ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە بڕیاریدا
پەیوەندیدار