لە هەولێر گەنجێک لە ماڵەکەیدا کوژرا



سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا بریندار کراوە و دواتر بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ناحیەی بەحرکەی پارێزگای هەولێر گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەقۆ بریندار کراوە.

باسی لەوەکرد، چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو گەنجە و ویستویانە سەری ببڕن و چەقۆیەکیان لە ملی گەنجەکە داوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ١ی شەو ئەو کەسانە هەڵیانکوتاوە سەر ماڵەکە و سەرەتا ژنی ئەو کەسەیان بەستووەتەوە و دواتریش چەقۆیەکیان لە ملی گەنجەکەداوە.

هاوکات، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە لێدوانێکدا ئەوەی خستەڕوو، دوای کاتژمێرێک لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە گەنجەکە گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجە لە دایکبووی ١٩٩٢وە و ناوی مەزن ڕەشیدە و دانیشتووی بەحرکەیە.

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ساڵی تازەی کۆچی خێر و خۆشى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت
پێشت نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ساڵی تازەی کۆچی خێر و خۆشى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت
ڕووپێوی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
دواتر ڕووپێوی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
ەیوەندیدار