ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە بڕیاریدا



ئەنتۆنی گۆتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕایگەیاند، زیرەکی دەستکرد مەترسییکی گەورەیە لەبەردەم ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا و داوایکرد وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنەکە زیرەکی دەستکرد لەژێر کۆنترۆڵدا بەکار بهێنن.

لەدرێژەی قسەکانیدا، گۆتێرێز باسی لەوەکرد، زیرەکی دەستکرد کاریگەری لەسەر سەرجەم لایەنەکانی ژیانی مرۆڤی سەردەم دەبێت و بەڕادەیەک دەتوانێت مرۆڤەکان بەرەو خراپە یان چاکە بەرێت. وتیشی، پێویستە ئەو پارەیەی لەوبوارەدا خەرج دەکرێت لەبواری چارەسەرکردنی هەژاری و نەخۆشی شێرپەنجە خەرج بکرێت.

گۆتێرێز ئەوەی خستەڕوو، پێویستە زیرەکی دەستکرد لەبواری باشدا بەکار بهێنرێت و نابێت بۆ ئەنجامدانی تاوان و کاری تیرۆریستی یاخود لەبەرژەوەندی دەوڵەتێک بەکار بهێنرێت چونکە دەبێتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان و کاریگەری گوەرەی دەرونی بەجێ دەهێڵیت، چونکە دەتوانێت بە ئاسانی لەگەڵ تەکنەلۆجیای نوێ و چەکی ئەتۆمدا بەئاسانی کاربکات.

ڕووپێوی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
پێشت ڕووپێوی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
سامسۆنگ لە شاری سیئۆل میوانداری چالاکیی Galaxy Unpacked دەکات
دواتر سامسۆنگ لە شاری سیئۆل میوانداری چالاکیی Galaxy Unpacked دەکات
ەیوەندیدار