کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە



کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، وێراى جەختکردنەوەى لە سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ، هاوکات دەڵێت “ناتوانین لەگەڵ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە ببەین.

عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، نوسراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆسەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان،  ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی كۆم

سیاران بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی و میكانیزمه‌كانی كاركردن و رێككاره‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ له‌ كاتی خۆیدا ورده‌كارییه‌كانی راده‌گه‌یه‌ندرێت.

دەشڵێت: قورسە لە ئێستادا وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیارى بکەین، و تائێستا یاساى هەڵبژاردنیان لە هەرێمى کوردستان بەدەست نەگەیشتووە.

سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وتیشى،” لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک 173 بنکەى تۆمارکردنمان کردووەتەوە، بەڵام لە هەرێمى کوردستان رێژەیەکى کەمى دەنگدەران تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە.

 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ڕاگەیاند
پێشت ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ڕاگەیاند
شەپۆلێكی دیكەی گەرمای بەتین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی گەرمای بەتین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار