شەپۆلێكی دیكەی گەرمای بەتین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە



پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، كە شەپۆلێكی گەرمای بەتین لە هەفتەی داهاتووەوە سەرتاسەری وڵات دەگرێتەوە.

واسق سەلامی، پسپۆڕی كەشناسی عێراقی ڕایگەیاندووە، “ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەگەری تەقینەوەی بارستەیەکی گەرمی بیابان لەگەڵ زیادبوونی کاریگەری بەرزی هەوای گەرمدا دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشبینییەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات دەکەن بۆ 50 پلە و زیاتر لە هەموو شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی فورات و هەندێک لە شارەکانی ناوەڕاست”.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوە ئەکاتەوە.

وتیشی، “سبەی چوار شەممە ١٩-٧-٢٠٢٣ ئاسمان ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور ئەبێت، لە ئەنجامی لاوازبوون و دوورکەوتنەوەی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایەی لەسەر ناوچەکانی باکوری ئێرانە پلەکانی گەرما بەڕێژەی ١ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە”.

ساڵانە كەشوهەوای عێراق لە مانگی تەمموزدا پلەكانی گەرمیا تیایدا دەگاتە ترۆپك بەتایبەتیش ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، و لە هەرێمی كوردستانیش زیاتر ناوچەكانی گەرمیان بەرزترین پلە تۆمار دەكات.

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە
پێشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە
واتسئەپ ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە
دواتر واتسئەپ ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە
ەیوەندیدار