کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا ئاگادارکرانەوە



بەڕیوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەبانگەوازێکدا بانگهێشتی کۆمپانیاکانی بواری کارەبا دەکات بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەیەک سەردانی بەریوەبەرایەتییەکە بکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژ هەڵات پرۆژەی (جیاکردنەوەی کارەبای مزگەوتی گەورە لەفیدەری ٣١١ بۆ فیدەری ٣٠٠ لەگەڵ هاوسەنگ کردنی هەردوو فیدەری ٣٠٩ و ٣١١ ,لەسەر بودجەی ٨% کارەبا) لەسنوری کاری هۆبەی چاکسازی (مەڵکەندی) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕۆژهەڵات، جێبەجێدەکات.

ئاماژەی بەوەکردووە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە پێویستی بە کەرەستە و پێویستی تایبەت بە پرۆژەکە ھەیە بۆیە ھەر کۆمپانیایەک خوازیارە کەرەستە و پێویستیەکان دابین بکات بۆ ئەم پرۆژەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکات بۆ وەرگرتنی لیستی کەل و پەلەکان.

هاوکات، ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٤/٠٧/٢٠٢٣ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ وەک کات و بەرواری گەڕاندنەوەی نرخەکان دیاریکراوە و کردنەوەشی لەهەمان ڕۆژدا دەبێت لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکدا.

لیستی کەلوپەلەکان لە وێنەیەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا دیارخراوە:

هەرێم و ئازەربایجان جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانی ئابووری و وزە و بازرگانی نێوانیان کردەوە
پێشت هەرێم و ئازەربایجان جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانی ئابووری و وزە و بازرگانی نێوانیان کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند
دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند
ەیوەندیدار