بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت و بەپێی یەکێک لە مەرجەکانیش ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ ئەم کارە، پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی مووچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت .

بەرێوبەرایەتییەکە، ئاگاداری هاوڵاتیانی ناو شاری ڕانیە دەکاتەوە کە کارەبای ڕاپەڕین، پێویستی به‌ ٢٣ ژمێرکار (عداد)ی کارەبا هەیە بۆ  بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبای  ڕانیە،  بۆ کارکردن بەشێوەی ڕۆژانە، بەو مەرج و ڕێنماییانەی  لە فۆڕمەکەدا ڕونکراوەتەوە، هەرکەسێک ئارەزووی کارکردنی هه‌یه‌، لە ماوەی چوار رۆژدا فۆرمی هاوپێچ بەشێوەی ئۆنلاین پڕبکاتەوە.

مەرج و زانیارییەکانی تایبەت بەو کەسەی فۆڕمەکە بە ئۆنلاین پڕدەکاتەوە:

یەکەم:

پێویستە  تەمەنی لە نێوان (٢٠) ساڵ بۆ (٤٠) ساڵ بێت.

دوەم:

دانیشتوی ناو شاری ڕانیە (سەنتەری قەزای ڕانیە) بێت.

سێیەم:

لانی کەم هەڵگری بڕوانامەی ئامەدەی بێت.

چوارەم:

ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ ئەم کارە پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی موچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت یاخود دەبێت دو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە .

پێنجەم:

یەکێک لە مەرجەکانی دیکەی وەرگرتن ئەوەیە کە ڕەزامەندبێت تا ساڵێک واز لە کارەکە نەهێنێت.

شەشەم:

کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینەی خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت.

حەوتەم:

ئەم کارە بۆ حکومەت ئەنجام دەدرێت بە شێوەی ڕۆژانەیە و کرێی هەر ڕۆژێک بە پێی ڕێنماییە بەرکارەکان لە ئێستادا ٢٥ هەزار دینارە کە لای زۆرەکەی بڕی ٣٧٥ هەزار دینار دەبێت لە مانگێکدا بە مەرجێک لە (١٥) ڕۆژ کەمتر کاری نەکردبێت لە مانگێکدا، هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت و بەڕێوبەرایەتی لای سەرەوە هیچ ئۆتۆمبێل یان ئامرازێکی گواستنەوە دابین ناکات بۆیان.

‌هەشتەم:

ئەو کارمەندانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە سەرەتا ڕاهێنانیان پێدەکرێت.

نۆیەم:

کارمەندانی وەرگیراو پێویستە لایەنی کەم پارەی (٨٠٪)ی ئەو پسوڵانە  پێیان دەدرێت کۆبکەنەوە لە ماوەی بۆیان دیاریکراوە وە خۆیان بەرپرس دەبن لێی تا تەسلیمی دەکەن بە بەڕێوبەرایەتی، بۆ ئەو هاوبەشانەی پارەکەیان وەرنەگیراوە پێویستە ڕاپۆرت پێشکەشبکەن بۆ ڕونکردنەوەی هۆکارەکەی.

دەیەم:

نابێت لە کاتی بەیانیاندا هیچ کارێک ئەنجام بدات.

کلیک لە لینکەکە بکە و فۆڕمی پێشکەشکردن پڕ بکەرەوە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeT2GWOfj1EEdVI4GkU7-ooLH_yvo5YCFYCEFPnxhXW3eQOHQ/viewform

کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا ئاگادارکرانەوە
پێشت کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا ئاگادارکرانەوە
یەکێتی: ئەو شاندەی چووەتە بەغدا تەنها نوێنەرایەتی پارتی دەکات
دواتر یەکێتی: ئەو شاندەی چووەتە بەغدا تەنها نوێنەرایەتی پارتی دەکات
ەیوەندیدار