یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و سۆسیالست کۆدەبێتەوە



لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان، شاندی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیالست دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشان پارتی سۆسیالست بکات.

بە پێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکە تاوتوێکردنی چۆنێتی بەشداریکردنی پارتە کوردستانییەکانە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانیش بەڕێوەدەچێت.

تا ئێستا لایەنەکان و بە تایبەتیش یەکێتی و پارتی لەسەر چۆنێتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا یەکلا نەبوونەتەوە و سەرباری ئەوەش سەرجەمیان دەڵێن پەرتەوەزایی پارتە سیاسییەکان زیان بە چارەنووسی ئەو ناوچانە دەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە
پێشت ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە
میرانی: کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ ڕووداوەکانی هاتووچۆیان کەمکردووەتەوە
دواتر میرانی: کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ ڕووداوەکانی هاتووچۆیان کەمکردووەتەوە
ەیوەندیدار