وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: حکومەت ناتوانێت تەنھا بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات.



وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەت ناتوانێت تەنھا بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات و ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بۆ شایستەداراییەکان سەردانی بەغدادی کردووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەواڵی خۆش دەبیستن.

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حکومەتی ھەرێم پشتی بە ٨٣٪ داھاتی نەوت دەبەست بۆ دابەشکردنی مووچە و لە ئێستا ئەو رێژەیە لە داھاتی نەوت نەماوە و حکومەت ناتوانێت بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەشبکات.

ئاشکراشیکرد، سەردانی وەفدەکەی ئەمڕۆ بۆبەغدا،تەنھا بۆ مووچە نییە، بەڵکو بۆ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانە وپاڕانەوەی ناوێت بەڵکو ئەمە مافی ھەرێمە  مانگانە حکومەتی عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی لەکاتی خۆیدا بۆ بنێرێت .

لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ گیانی لەدەستدا
پێشت لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ گیانی لەدەستدا
منداڵانی لەدایکبووی سەردەمی کۆرۆنا جیاوازییان هەیە
دواتر منداڵانی لەدایکبووی سەردەمی کۆرۆنا جیاوازییان هەیە
ەیوەندیدار