منداڵانی لەدایکبووی سەردەمی کۆرۆنا جیاوازییان هەیە



توێژینەوەیەکی ئەم دواییە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو منداڵانەی لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا لەدایک بوون توانای پەیوەندیکردنیان سنووردارە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “زە گاردیانی” بەریتانی، توێژەرانی کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی نەشتەرگەری لە ئێرلەندا ڕایانگەیاندووە، ئەو منداڵانەی لە کاتی پەتاکەدا لەدایک بوون “لە تەمەنی دوو ساڵیدا، پێشکەوتنی ڕەفتاری هاوشێوەی باوباپیرانیان هەیە کە لە هەمان قۆناغدا لەدایک نەبوون، جگە لە توانای پەیوەندیکردن”.

توێژینەوەکە تیشکی خستە سەر ئەو منداڵانەی کە لە سێ مانگی یەکەمی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی کۆرۆناوە لەدایک بوون، هەروەها بەراوردیان کرد بە گروپێکی هاوشێوەی منداڵان کە پێش پەتاکە لەدایک بوون و بە گشتی ٣٥٤ خێزان و منداڵەکانیان بەشداربوون لە توێژینەوەکەدا .

سەرۆکی دەستەی توێژەران سوزان بایرن، مامۆستای باڵا لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی نەشتەرگەری لە ئێرلەندا دەڵێت: “ئێمە ویستمان لەوە تێبگەین کە ژیان بۆ ئەو منداڵانەی لە سەردەمی پەتاکەدا لەدایک بوون چۆنە، و کاریگەری ئەوقەیرانە مانای چی بێت بۆ تەندروستی و گەشەکردنی سەرجەمیان”.

تیمی توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە “بە تێکڕا تەنها ٣ کەسی پێگەیشتوو لە تەمەنی ٦ مانگیدا کۆرپەکانیان ماچ کردووە، لەنێویاندا هەردوو دایک و باوک، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆرپەکان زۆر کەم کەسوکار یان هاوڕێی خێزانەکەیان بینیوە و ناسیوە”.

هەروەها لە هەر چوار منداڵ یەکێکیان لە هەمان ماوەی ساڵدا، تا کاتی یەکەمین ساڵیادی لەدایک بوونی منداڵێکی دیکەی لە هەمان تەمەندا نەبینیوە.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی دیکە، وەک توانای جووڵەیی و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان، هیچ کەمبوونەوەیەکی گشتی لە ڕەفتاری منداڵان تۆمار نەکراوە.

جگە لەوەش، ئەو ڕاپرسییەی کە لەلایەن دایک و باوکانەوە پڕکراونەتەوە، هیچ جیاوازییەکیان لە ڕەفتاری منداڵەکانیاندا دەرنەخستووە، سەبارەت بە کێشەکانی خەوتن یان دڵەڕاوکێ.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: حکومەت ناتوانێت تەنھا بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات.
پێشت وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: حکومەت ناتوانێت تەنھا بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات.
بانكی ناوەندی سەركەوتنی هەڵمەتی پاڵپشتی دیناری بەرامبەر دۆلار ڕاگەیاند
دواتر بانكی ناوەندی سەركەوتنی هەڵمەتی پاڵپشتی دیناری بەرامبەر دۆلار ڕاگەیاند
ەیوەندیدار