دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی کۆدەبێتەوە



بڕیارە دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەك کۆبێتەوە کە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنکانی هەرێمی کوردستان تۆماری کردووە.

لە کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگاکە لەسەر سکاڵایەك کۆدەبێتەوە کە زیاد جەبار لەسەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تۆماری کردووە.

لە سکاڵاکەدا تانە لە ڕەوابوونی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران دراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی کۆمسیارەکان کراوە، هۆکاری داواکەش بۆ کۆتاییهاتنی ماوەی یاساییان گەڕێندراوەتەوە.

ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە.

ئەم سکاڵایە پێش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تۆمارکراوە کە تێیدا بڕیاری نادەستووریبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و هەموو ئەو یاسا و بڕیارانەش درا کە لەو ماوەیەدا پەسەند کراون.

بەوپێیەش چاوەڕوان دەکرێت دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی زۆر نەخایەنێت و هەرزوو سکاڵاکە لەسەر بنەمای بڕیارەکەی پێشووی لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دۆسیەکە یەکلابکاتەوە.

حکومەتەکەی سودانی خۆی بۆ تانەدان لە چەند ماددەیەکی دیکەی بودجە ئامادە دەکات
پێشت حکومەتەکەی سودانی خۆی بۆ تانەدان لە چەند ماددەیەکی دیکەی بودجە ئامادە دەکات
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هات
دواتر پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هات
ەیوەندیدار