پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هات



پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و وەزارەتی بازرگانیش دەشڵێت:” ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە و سایلۆی ھەولێر كه‌مته‌رخه‌م بووە و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر”.

سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی ٥٠٠ ھەزار تۆن گەنمی بۆ ھەرێمی کوردستان دیاریکردبوو کە لە ھەولێر بڕی ١٤٥ ھەزار تۆن و سلێمانی ٢٣٠ ھەزار و دھۆک ١٢٥ ھەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

وتیشی: ئەو جوتیارانەی تائێستا گەنمەکانیان لێوەرنەگیراوە لەبەردەم سایلۆ گەنمەکەیان لێوەردەگیرێت و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەنرخی حکومەتی عێراق لێیان دەکڕێتەوە.

لەبارەی ئەو کێشەیەی لە سایلۆی هەولێر هەبوو ئاماژەی بەوەشکرد، کەمتەرخەمی لەسایلۆی ھەولێر ھەبووە و لێکۆڵینەوەش لەو بابەتە دەستیپێکردوە، ھەموو ئەوانەی ھۆکار بوون دەدرێنە دادگا.

دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی کۆدەبێتەوە
وەزارەتی دارایی: ساڵی رابردوودا ٨٠%ی داهات بۆ مووچە بەکارهاتووە
دواتر وەزارەتی دارایی: ساڵی رابردوودا ٨٠%ی داهات بۆ مووچە بەکارهاتووە
ەیوەندیدار