حکومەتەکەی سودانی خۆی بۆ تانەدان لە چەند ماددەیەکی دیکەی بودجە ئامادە دەکات



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێیوایە حکومەتی عێراق تانە لە چەند ماددەیەکی دیکەی یاسای بودجە بدات.

محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق تانەی لە 12 مادەی یاسای بودجە دا، چاوەڕوان دەکرێت تانە لە کۆمەڵێك ماددەی دیکەی یاساکەش بدات.

ئەو ماددانەی کە حکومەت تانی لێدوان پەیوەندییان بە گرطبەست و دامەزراندن و قەرەبوو و بڕینی مووچەوە هەیە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند، یاسا بڵاوکراوەکەی بودجە چەند ماددەیەکی بۆ زیادکراوە کە لەو ڕەشنووسەی حکومەت بۆ پەرلەمانی ناردبوو، نەبوو.

وێنە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون
پێشت وێنە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون
دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار