نرخی دۆلار دابەزی و تمەن بەرزبووەوە



لەگەڵ داخستنی بازاڕی دراوەكان، نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دینار دابەزی و هاوكات تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 500 دینار، بەڵام ئێوارە لەكاتی داخستنی بازاڕدا نرخەكەی دابەزی و بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ڕاشیگەیاند، نرخی تمەن بەرزبۆتەوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 790 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

سەرەڕای چەندین بڕیار و ڕێكاری بانكی ناوەندی بۆ بەهێزكردنی بەهای دینار و خستنەبازاڕی سەدان ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە، بەڵام بەهای دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەیەدایە و شارەزایانی كاروباری دراو هۆكارەكەی بەشێكی دەگەڕێننەوە بۆ قۆرخكاری لە بازاڕدا.

توێژەرێکی میسری چارەسەری شێرپەنجە دەدۆزێتەوە
پێشت توێژەرێکی میسری چارەسەری شێرپەنجە دەدۆزێتەوە
دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەستی پێكرد
دواتر دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەستی پێكرد
ەیوەندیدار