توێژەرێکی میسری چارەسەری شێرپەنجە دەدۆزێتەوە



ڕەنگە ماهر و توێژینەوەکەی دەرئاسا دەرچەیەکی چارەسەری ڕیشەیی شێرپەنجە بکەن ، کەزۆرێک لە دانیشتوانی جیهان بەدەستییەوە دەناڵینن و ڕۆژانەش روو لەزیادبوونە.

 

ماهر مونیر، توێژەرێکی میسریە لە زانکۆی مەنسوورە ، سەرکەوتنی توێژینەوەکەی لە بواری ئۆنکۆلۆژی ڕاگەیاند، کە خانە شێرپەنجەییەکان دەکاتە ئامانج لە ڕێگەی چالاکی میتابۆلیکیانەوە بە بەکارهێنانی مۆلیکولەکانی گلوکۆزینی ئەلکالی، دوای ئەنجامدانی توێژینەوەکەی و تاقیکردنەوەی لەسەر مشک ، پشتگیرییەکی گەورەی بەدەستهێنا بۆ تیۆریەکەی.

ماهر مونیر عقل، توێژەر لە زانکۆی مەنسوورە، ئاماژەی بەوەکرد کە پەیوەندی بە دکتۆر محمد عەتیە، ڕاگری پێشووی فاکەڵتی پزیشکی لە زانکۆی مەنسوورە کردووە، بۆ ئەوەی تیۆرێک پێشکەش بکات کە ڕەنگە نوێنەرایەتی پێشکەوتنێک بکات لە بواری ئۆنکۆلۆژیدا، دکتۆر عەتیە وەڵامی تیۆرەکەی دایەوە و بە پرۆفیسۆرەکانی فاکەڵتیەکانی زانست و دەرمانسازییەوە بەسترایەوە و ڕاسپێردران بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکە.

 

ماهر مونیر، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لە بەرنامەی “میسر دەتوانێت ،ڕایگەیاند لەئەنجامی توێژینەوەکەیدا لەئێستادا دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر دەرمانێک کە خانە شێرپەنجەییەکان دەکاتە ئامانج لە ڕێگەی چالاکییەکانیانەوە، ڕوونیکردەوە کە خانە شێرپەنجەییەکان ٢٠٠ هێندە  زیاتر گلوکۆز بەکاردەهێنن وەک لە خانە ئاساییەکان.

 

ئاکل لە درێژەی قسەکانیدا تیۆرییەکەی خۆی ڕوونکردەوە کە تیایدا گلوکۆز بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی خانە شێرپەنجەییەکان، باسی لەوەشکرد ئامانجی ئێستامان ئەوەیە ئەو ماددەیە بگەیەنینە ئەو خانانە کە بە کارلێککردن لەگەڵیدا جۆرە ژەهریک دەردەدات بۆ ئەو بەشەی خانە شیرپەنجەییەکەی پێوەیە بەبێ ئەوەی زیانی بۆ خانە ئاساییەکان هەبێت و هیچ کاریگەرییەکی تیشکی نەبێت بۆخانە ئاساییەکان ،  لەئێستادا  تیۆرییەکەی پشت بە دروستکردنی پێکهاتەکانی گلوکۆز دەبەستێت.

 

ماوەی چارەسەری خانە شێرپەنجەییەکان

توێژەرە میسرییەکە ڕوونیکردەوە کە لە ڕێگەی کارلێکی سادە لە نێوان سۆدیۆم و بایکرۆبان و گلوکۆزدا خانەکانی گلوکۆز دروست دەکات، بۆ بەرهەمهێنانی خانەیەکی نوێ کە پێی دەوترێت “گلوکۆسین”، جەختیشی لەوە کردەوە کە کاریگەری چارەسەرەکەی لەسەر شێرپەنجەی مەمک، لە ماوەی 10 ڕۆژدا دەرکەوتووە.

ئەو توێژەرە میسرییە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو تاقیکردنەوەیەی لەسەر مشک ئەنجامی داوە، لەیەکەم تاقیکردنەوەیدا ئەنجامێکی زۆرباشی هەبووە و  95%ی خانە شێرپەنجەییەکانی لەناوبردووە

یاریدەدەری زانکۆی مەنسورە بەمجۆرە باسی توێژینەوەکە و ئەنجامەکەی دەکات:

د.محەمەد عەتیە ئەلبایومی، جێگری سەرۆکی زانکۆی مەنسوورە و ڕاگری پێشووی فاکەڵتی پزیشکی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: “هاوڕێیان هاوکاران،خوێندکاران و فێرخوازان ، سەیری ماهر بکەن و سوپاسی ماهر بکەن ، ماهر کارێکی نایابی ئەنجامداوە ، نامەکان بخوێنەرەوە و دەبینیت لە بنەڕەتدا کار لەسەر پەرەپێدانی خۆی دەکات و جگە لە خوێندنەکەی کۆرس لە کۆرسێرا وەردەگرێت”.

 

و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “ماهر متمانەی بە خۆی و تواناکانی و گریمانەکەی هەیە و بە باشی لێی کۆڵیەوە، ماهر بەربەست و ئاستەنگی زۆری تێپەڕاند و وازی نەهێنا، کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی هات، ماهر بیرۆکەکەی بۆ چارەسەرکردنی خانەی شێرپەنجەیی (وەرەم) پەرەپێدا.”

لەجیهاندا زۆرجار هەوڵدراوە چارەسەری شیرپەنجە بدۆزرێتەوە تائەم ساتە هیچ چارەسەرێکی بنبڕ و گرەنتیکراو نییە ، زۆرێک لە نەخۆشەکان ، بەهێز و ورەو ئەوهەوڵانەی پزیسکەکان لەگەڵیدا دەدەن و هەندێک لەو سەرچاوەی دەرمانانەی بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکار دەهێنرێت ،دەتوانن نەخۆشییەکە تێبپەڕینن و چاک ببنەوە، بەڵام هەندێکی تریشیان بێهیوایانە لەسەر پێخەفەکان جاوەڕیی مەرگ دەکەن.

 

 

 

تۆمەتباری‌ ڕووداوەكەی‌ شەوی‌ ڕابردوی‌ شەقامی‌ سالم دەستگیركرا
پێشت تۆمەتباری‌ ڕووداوەكەی‌ شەوی‌ ڕابردوی‌ شەقامی‌ سالم دەستگیركرا
نرخی دۆلار دابەزی و تمەن بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار دابەزی و تمەن بەرزبووەوە
ەیوەندیدار