لە دهۆك لەنێوان دوو بنەماڵە دەبێتە شەڕە تەقە



لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆک شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و بەهۆیەوە گەنجێک بە گوللـە بریندارکرا.

هێمن سێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی چرەی سەر بە قەزای شێخان شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ تەقەی لێکرا و برینداربوو.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیە کەس دەرچووە.

سەرەڕای بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ داماڵینی چەك لە دەست هاووڵاتیان و قەدەغەكردنی دیاردەی چەكداری، بەڵام بەردەوام لە چەندین ناوچە شەڕ و تەقە ڕوودەدات و بەهۆیەوە كوژراو و برینداری لێ‌ دەكەوێتەوە.

“سیربیروس” ئەوروپا و ئەمریکا گەرم دەکات
پێشت “سیربیروس” ئەوروپا و ئەمریکا گەرم دەکات
بارانبارین و لافاو زیانی زۆری بەھندستان و کۆریای باشوور گەیاندووە
دواتر بارانبارین و لافاو زیانی زۆری بەھندستان و کۆریای باشوور گەیاندووە
ەیوەندیدار