![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
لێپرسراوانی ھندستان رایانگەیاندووە، ماوەی دوو ھەفتەیە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی ھندستانی گرتووەتەوەو بەھۆیەوە تائێستا ١٠٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و زۆربەی خوێندنگە و زانکۆکانیش داخراون،
بارانەکە زیانی زۆری بە شاری نیودەلھی گەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆری خانووی دانیشتووانی شارەکە ژێرئاو کەوتوون و نزیکەی ٣٠ ھەزار خێزانیش ئاوارەبوون،
لەلایەکی ترەوە لەکۆریای باشوور بارانبارین بەردەوامە و ،حکومەتی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، لە رۆژی نۆی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین چەند ناوچەیەکی کۆریای باشووری گرتووەتەوە و بووەتە ھۆی دروستبوونی لافاوێکی بەھێز و تائێستاش حەو کەس گیانلەدەستداوە و دوو کەسیش بێسەروشوێنن و لەچەند ناوچەیەکیش بەھۆی داڕووخانی زەوییەوە ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیان گیریان خواردووە، تیمەکانیش بەھۆی بەھێزی لافاوەوە ناتوانن بەھانایانەوە بچن و نزیکەی حەوت ھەزار کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.