ئەمریکا بودجە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی خۆراکی جیهانیی تەرخان دەکات



وەزارەتی ئەمریکا رایگەیاند؛بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی خۆراکی جیهانیی بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک بوودجە بۆ ئەو لێکۆڵێنەوانەی سەبارەت بە خاک و دانەوێڵە ئەنجام دەدرێن، تەرخان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٥٠دا خواست لەسەر خۆراکی جیهانیی بە رێژەی زیاتر لەسەدا ٥٠ زیاد دەکات، هاوکات بەروبوومی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە هەمان ماوەدا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە کەم دەبێتەوە کە ئەمەش کاریگەر دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ و قەیرانی ئاسایشی خۆراک و تێکچوونی ژیانی کۆمەڵایەتیی و گرژی و ململانێی سیاسی.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ناتوانرێت ئاسایشی خۆراک بەدەستبهێنرێت بەبێ بوونی خاکی بەپیت و بەرهەمی گونجاو و بەپیت و تێیدا هاتووە: “هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ئەمریکا ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی خۆراکی جیهانی تەرخان کردووە کە لە سەرەتادا بۆ کیشوەری ئەفریقا بەکاردەهێنرێت بۆ شیکاریی خاک، بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی”.

هەروەها ئەو جۆرە بەرهەمانە گرنگی پێدەدرێت کە لەبەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا، کارەساتەکان و بارانبارین بەرگەگرن.

کردنەوەی جۆرێک لە هەژماری بانکی قەدەغەکرا
پێشت کردنەوەی جۆرێک لە هەژماری بانکی قەدەغەکرا
ئیسرائیل: “رێگریمان لە ٥٠ ھەوڵی ئێران بۆ سەر ئامانجەکانمان کردووە”
دواتر ئیسرائیل: “رێگریمان لە ٥٠ ھەوڵی ئێران بۆ سەر ئامانجەکانمان کردووە”
ەیوەندیدار