ئیسرائیل: “رێگریمان لە ٥٠ ھەوڵی ئێران بۆ سەر ئامانجەکانمان کردووە”



وەزیری بەرگری ئیسرائیل، رایگەیاند؛ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا رێگریان زیاتر لە ٥٠ ھەوڵی ئێران بۆ ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل کردووە.

بەپێی ھەواڵێکی KAN دامەزراوەی پەخشی گشتی ئیسرائیل، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، یۆئاڤ گالانت لە دوای سەردانێکی دوو رۆژە بۆ ئازەربایجان لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

یۆئاڤ گالانت سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان لە رووی تاوتوێکردنی فاکتەرە جۆراوجۆرەکانی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بە گرنگ ناوبردووە و راشیگەیاندووە، لەمیانی دیدارەکانیدا وەک “بابەتی سەرەکی” تاوتوێی پرسی ئێران کراوە.

گالانت ئاماژەی بەوەدا، دیداری گرنگی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ و وەزیری بەرگریی، زاکیر حەسانۆڤ ئەنجامداوە و تێدا باسیان لە ھەماھەنگی لە بوارەکانی ئاسایش و ھەواڵگریی و پیشەسازیی کردووە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، یۆئاڤ گالانت ئاشکرایکرد؛ لە ماوەی ساڵانی رابردووو ئێران ھەوڵی ئەنجامدانی چەندین ھێرشی داوە بۆسەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و وتی: “لە سایەی سیستەمی ئاسایشمان و ھەماھەنگی بەھێزمان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زیاتر لە ٥٠ ھەوڵی ھێرشی تیرۆریستیمان پوچەڵکردووەتەوە، زۆرێک لەو ھێرشانە گەیشتووەنەتە ھەنگاوی کۆتایی و لە کۆتا ساتدا پوچەڵکراونەتەوە”.

ئەمریکا بودجە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی خۆراکی جیهانیی تەرخان دەکات
پێشت ئەمریکا بودجە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی خۆراکی جیهانیی تەرخان دەکات
شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکات
دواتر شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکات
ەیوەندیدار