شۆفێرێك لە کاتی پارە ژماردندا بە 70 هەزار دینار سزا درا



بە هۆی تیژڕۆییەوە شۆفێرێک سزای دارایی درا، لە کامێرای چاودێریشەوە دەرکەوتووە کە لە کاتی سەرپێچییەکەدا، سەرقاڵی پارەژماردن بووە.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی سەرپێچی شۆفێرەکە ڕایگەیاند، کاتێک لەکاتی لێخوڕین لەڕێگایەکی دەرەوەی شارەکان، خەریکی ژماردنی پارەبیت، بێگومان ئەگەر نەک کامێرا، مەترسیەکی گەورەش ببینیت، درکی پێناکەیت.

وتیشی: “ئینجا هەمووانیش دەپرسن، ئەرێ بۆچی ئەوهەموو ڕووداوە دەکەوێتەوە؟ کاتێك ئەو بەڕێزە وهاوبیرەکانیشی پێش هەموو خەلکێک دەڵێن (بێگومان خراپی شەقام وڕێگاکان هۆکارە بۆ کەوتنەوەی ڕووداوەکان)، پارەژماردن و بەکارهێنانی مۆبایلیش لەبیردەکەن”.

بە پێی وێنەی کامێراکەش دەردەکەوێت کە شۆفێرەکە بە 70 هەزار دینار سزادراوە.

بەهای زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
پێشت بەهای زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
لە رووداوێکی هاتووچۆدا دەیان کەس بوونە قوربانی
دواتر لە رووداوێکی هاتووچۆدا دەیان کەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار