بەهای زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمارکرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی زێر بەهای ئۆنسەیەک زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەهاکەی بەرزترین ئاستە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا.

هاوکات بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و بەهای مسقاڵێک زیری عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهاکەی بەراورد بە ٣٠ رۆژی ڕابردوو ١٠ هەزار دینار زیادی کردووە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش لە لایەکی دیکەوە کاریگەری لەسەر بەهای زێڕ داناوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لە سەروو ١٤٨ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

یەك مسقاڵ زێری عەیارە ٢٤ بە ٤٧٥ هەزار دینارە.

یەك مسقاڵ زێری عەیارە ٢٢ بە ٤٣٥ هەزار دینارە.

یەك مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینارە.

یەك مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٥ هەزار دینارە.

ماوەی ١٣ ساڵە تەنها یەک پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکراوە
پێشت ماوەی ١٣ ساڵە تەنها یەک پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکراوە
شۆفێرێك لە کاتی پارە ژماردندا بە 70 هەزار دینار سزا درا
دواتر شۆفێرێك لە کاتی پارە ژماردندا بە 70 هەزار دینار سزا درا
ەیوەندیدار