کەشناسی: پلەکانی گەرما  بەرزتر دەبێتەوە



بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزتر دەبنەوە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو پلەکانی گەرما لە نێوان ٢ بۆ ٣ پلە بەرزتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاسمان پەڵەهەوری جیاجیای دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە، هاوکات پەلکانی گەرما بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو لە ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٤٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٤٢ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٤٣ پلەى سیلیزى

کەرکووک:  ٤٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٤٤ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٣٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ:  ٤٤ پلەى سیلیزى

وێنە؛ ئاگرێکی گەورە لە چیای ئەزمڕی سلێمانی کەوتووەتەوە
پێشت وێنە؛ ئاگرێکی گەورە لە چیای ئەزمڕی سلێمانی کەوتووەتەوە
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
دواتر دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
ەیوەندیدار