دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران



مەفرەزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە چەمچەماڵ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ماتۆڕسكیلیان دزیبوو .

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك لەسنوری قەزای چەمچەماڵ سكاڵایان تۆماركرد كە ماتۆڕسكیلیان لێدزراوە، هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دانی نا بە چەندین تاوانی دزیكردن لەو سنورە .

ئەوەشی خستەڕوو کە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامبوون تا ئەوكاتەی لەسەر هەمان دۆسیە تۆمەتبارێكی تر دەستگیركرا .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، ب،س، ر لەدایكبووی 2004 أ،ب،ر لەدایكبووی 2004 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەچەندین تاوانی دزیكردن .

 

کەشناسی: پلەکانی گەرما  بەرزتر دەبێتەوە
پێشت کەشناسی: پلەکانی گەرما  بەرزتر دەبێتەوە
بانکی ناوەندی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار