نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە



نرخی بەرمیلێك نەوت لە 80 دۆلار نزیەك دەبێتەوە، ئەمەش یەکەمجارە لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە نرخەکەی بگاتە ئەو ئاستە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوت خاوی برێنت گەیشتە 79 دۆلار و 70 سەنت.

لە ڕۆژی 2ی مانگی ئایارەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی لەو جۆرە بەخۆوە ببینێت.

هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و 11 سەنت.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سعودیە و ڕووسیا خۆویستانە بڕیاریاندا ئاستی هەناردەکردنی نەوت کەمبکەنەوە.

 

کارئاسانی لە کڕینی ئۆتۆمبێل بەقیست بۆ مامۆستایان دەکرێت
پێشت کارئاسانی لە کڕینی ئۆتۆمبێل بەقیست بۆ مامۆستایان دەکرێت
حاکم قادر: دەبێت رێگە نەدرێت لێکترازانی زیاتر رووبدات
دواتر حاکم قادر: دەبێت رێگە نەدرێت لێکترازانی زیاتر رووبدات
ەیوەندیدار