کارئاسانی لە کڕینی ئۆتۆمبێل بەقیست بۆ مامۆستایان دەکرێت



جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابیندەكات لە گفتوگۆداین كە كارئاسانی زیاتر بۆ مامۆستایان بكرێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند، بەهۆی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و دواكەوتنی مووچەوە بەشێك لە مامۆستایان وەكو پێویست سوودمەندنەبوون لەو لێكتێگەیشتنەی ئەنجامدراوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان.

باسی لەوەکرد، چەند ڕێوشوێنێك بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست لەلایەن كۆمپانیاكەوە گیراوەتەبەر كە ئەوان لە گفتوگۆدان ئاسانكاریی بۆ مامۆستایان بكەن لە بابەتی مووچەی مامۆستا و كەفیل و ئەو بڕە پارەیەی كە دەگەڕێندرێتەوە و بە دڵنیاییەوە كۆمپانیاكە لە بەرژەوەندیی مامۆستایان بڕیاردەدات.

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەردەلوولی تۆز و لمینە
پێشت ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەردەلوولی تۆز و لمینە
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ەیوەندیدار