شارەزایەكی كەشناسی: شەو فێنك و ڕۆژ گەرم دەبێت



 

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی لاوازی ئەو شەپۆلە خەماسینییەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە كاریگەرییەكەی زیاتر بەڕۆژ هەستی پێ دەكرێت، بەڵام بەشەو فێنك دەبێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کاریگەری شەپۆلە خەماسینیەکە لە سەر ناوچەکانمان بەلاوازی ماوە، بەڵام لە ١٤-٧-٢٠٢٣ ەوە کاریگەریەکەی بە ڕۆژدا زیاتر هەستی پێدەکرێت و وەک سەرەتای شەپۆلەکە نابێت و بە شەو زۆرێک لە ناوچەکان کەشێکی نیمچە فێنکی دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ئەو کەشە فێنکەی شەو کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر ئەوەی ئەگەر بە ڕۆژیش گەرمای بەتین هەبێت کاتەکەی زۆر نەبێت و چەند کاتژمێرێک زیاتر نەخایەنێت.

ڕوونیشی كردەوە، وەک هەمیشە ڕوونە، کە کاریگەری بەرچاوی ئەم شەپۆلە گەرمایانە بۆ ناوچە پێدەشتیەکان بەتایبەت سنوری گەرمیان و کەرکوک و دەشتی هەولێر و موسڵ دەبێت .

وتیشی، “ئەم بارودۆخە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی ١٧-٧-٢٠٢٣ دوای ئەوە پلەکانی گەرما بە ڕۆژیش چەند پلەیەک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن”.

لە هەرێم 4 حزبی كوردستانی یەكگرتنیان ڕاگەیاند
پێشت لە هەرێم 4 حزبی كوردستانی یەكگرتنیان ڕاگەیاند
ستۆڵتنبێرگ”پاڵپشتی لە خواستی تورکیا بۆ پەیوەستبون بە یەکێتیی ئەوروپا دەکەم”
دواتر ستۆڵتنبێرگ”پاڵپشتی لە خواستی تورکیا بۆ پەیوەستبون بە یەکێتیی ئەوروپا دەکەم”
ەیوەندیدار