ستۆڵتنبێرگ”پاڵپشتی لە خواستی تورکیا بۆ پەیوەستبون بە یەکێتیی ئەوروپا دەکەم”



ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ وەڵامی وتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە و دەڵێت، پشتگیری لە خواستی تورکیا بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێتی ئەوروپا دەکات و زۆر کاردەکات بۆ ئەوەی سوید لە زوترین کاتدا بخرێتە نێو هاوپەیمانی ناتۆوە.

ینس ستۆڵتنبێرگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، “هێشتا دەتوانرێت بگەینە بڕیارێکی ئەرێنی سەبارەت بە پەیوەستبونی سوید لە لوتکەی ڤیلنیۆس”، کە بڕیارە رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان چونی تورکیا بە یەکێتیی ئەوروپا و ڕەزامەندی پەرلەمانی تورکیا بۆ داواکاری سوید بۆ پەیوەستبون بە ناتۆ، وتی، “پاڵپشتی لە خواستی تورکیا بۆ پەیوەستبون بە یەکێتیی ئەوروپا دەکەم”.

لە گرنگترین ئەو دۆسیانەی کە لە لوتکەی ڤیلنیوسی ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە سبەینێ دەستپێدەکات، خراوەتەڕو، فایلی پەیوەستبونی ئۆکرانیا و سویدە بە هاوپەیمانیی ناتۆوە.

تورکیا ڕوبەڕوی فشارێکی توندی ناتۆ بوەتەوە بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە پەیوەستبونی سوید بە هاوپەیمانێتییەکەوە، بەڵام نایەوێت ڕەزامەندی خۆی بدات بەبێ ئەوەی داواکاریەکانی جێبەجێ بکرێت، چ لە سوید خۆیەوە بێت یان لە ئەمریکا.

ئەردۆگان ئەمڕۆ لە وتارێکدا رایگەیاند، “پێشکەوتنی پڕۆسەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەو پرسانەی کە لە ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکەدا تۆمارکراون و سەرەتا دەبێت تورکیا بکرێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و دواتر سوید دەکەینە ئەندامی ناتۆ، چونکە تورکیا تاکە وڵاتێکە کە ئەندامی ناتۆیە و ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نیە”.

شارەزایەكی كەشناسی: شەو فێنك و ڕۆژ گەرم دەبێت
پێشت شارەزایەكی كەشناسی: شەو فێنك و ڕۆژ گەرم دەبێت
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم مامەڵەیەكی كارتی بانكی حەرام كرد
دواتر ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم مامەڵەیەكی كارتی بانكی حەرام كرد
ەیوەندیدار