سێ بەلەمی کۆچبەران بەزیاتر لە ٣٠٠ سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوون



سێ بەلەم كه‌ زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری نایاساییان هه‌ڵگرتووه‌ و ١٥ رۆژ لەمەوبەر لە کەنارەکانی سەنیگاله‌وه‌ بەرەو دوورگەکانی کەناری لە ئیپانیا بەڕێکەوتوون، لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسه‌روشوێن بوون.

وتەبێژی ڕێکخراوی ئیسپانی “کامیندۆ فرۆنتێراس- سنوورە ڕۆیشتووه‌كان”، هێلێنا مالینۆ، كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی کار بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران دەکات، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە، زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی کە ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر لە سەنیگالەوە به‌ره‌و دوورگەکانی کەناری له‌ ئیسپانیا به‌ڕێكه‌وتوون، لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسه‌روشوێن بوون.

هێلێنا مالینۆ ڕایگەیاند، نزیکەی ٢٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە یەکێک لە بەلەمەکاندا هەبوون و له‌ دوو به‌له‌مه‌كه‌ی دیكه‌شدا ٦٥ و ٦٠ كۆچبه‌ر هه‌بوون. دەشلێت خێزانەکانیان نیگەرانن لە ژیانی کۆچبەرە نایاساییه‌ بێسه‌روشوێنبووه‌كان.

به‌پێی داتای ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٥٥٩ کۆچبەری نایاسایی کە ٢٢یان منداڵ بوون، لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕێکخراوی ئیسپانی کامیندۆ فرۆنتێراس، ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانه‌ی ساڵی ڕابردوو لەو رێگه‌یه‌ گیانیان لەدەستداوە، هه‌زار و ٧٨٤ کۆچبەر بوون.

کەی کرێی پاس هەرزان دەبێت؟
پێشت کەی کرێی پاس هەرزان دەبێت؟
چین: لەهێرشێکدا شەش کەس کوژران
دواتر چین: لەهێرشێکدا شەش کەس کوژران
پەیوەندیدار