کەی کرێی پاس هەرزان دەبێت؟



لێپرسراوی هێڵەکانی ناوشاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەتا نرخی یەک لیتر بەنزین بۆ ٥٠٠ دینار دانەبەزێت، کرێی گواستنەوەی پاس دانابەزێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، رزگار عەبدوڵا لێپرسراوی هێڵەکانی ناوشار لە یەکێتی سەندیکاکانی کرێکاران کوردستان سەبارەت بە ئەگەری دابەزاندنی کرێی هاتووچۆی پاس لە ٧٥٠ دینارە بۆ بۆ ٥٠٠ دینار بە “تۆڕی میدیایی خەڵك”ی ڕاگەیاند، تا ئێستا نرخی بەنزین بەو ئاستە دانەبەزیوە بۆ ئەوەی شۆفێران بتوانن کرێی هاتووچۆ کەم بکەنەوە.

وتیشی: هەرکاتێك توانرا لیترێك بەنزین بە ٥٠٠ دینار بۆ شۆفێران دابین بکرێت، ئەو کات دەکرێت کرێی هاتووچۆ کەمبکرێتەوە.

میسر: نرخی خواردن ٦٠٪ زیادی کردووە
پێشت میسر: نرخی خواردن ٦٠٪ زیادی کردووە
سێ بەلەمی کۆچبەران بەزیاتر لە ٣٠٠ سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوون
دواتر سێ بەلەمی کۆچبەران بەزیاتر لە ٣٠٠ سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوون
ەیوەندیدار