ئەو کەسەی ژنەکەی ئەشکەنجە دابوو، دەستگیرکرا



کەسێك بەتۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی دەستگیركرا.

ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئەشكەنجەی ژنێكی دابوو و لەگەڵ منداڵەكانی دەستبەسەری كردبوون.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوەو لەگەڵ سێ‌ منداڵەكەی لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون، بڕیاری دادوەر وەرگیراو سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ‌ منداڵەش ئازاد بكرێن.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار ( س،ر،س لەدایكبووی 1992 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
هەواڵی مردنی عەلاوی بڵاودەبێتەوە و نووسینگەکەشی ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر هەواڵی مردنی عەلاوی بڵاودەبێتەوە و نووسینگەکەشی ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار