هەواڵی مردنی عەلاوی بڵاودەبێتەوە و نووسینگەکەشی ڕوونکردنەوە دەدات



لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەیاد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بڵاودەبێتەوە و نووسینگەکەشی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەیاد عەلاوی بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا هەواڵی گیانلەدەستدانی عەلاوی ڕەتدەکەینەوە، جەختیش دەکەینەوە کە سوپاس بۆ خودا تەندروستی باشە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بڵاوکردنەوەی ئەو پاگەندە و هەواڵە درۆیانە نامۆ نین بەلامانەوە کە ناوبەناو لە دەزگا هەواڵگرییە نێوەوڵەتی و هەرێمییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەکەی عەلاویدا هاتووە، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو پاگەندانە، هەوڵدانە بۆ لێدان لە کەسایەتییە نیشتمانییەکان.

داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بەدووربگرن.

ئەو کەسەی ژنەکەی ئەشکەنجە دابوو، دەستگیرکرا
پێشت ئەو کەسەی ژنەکەی ئەشکەنجە دابوو، دەستگیرکرا
ئەندامێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەستی لەکارکێشایەوە
دواتر ئەندامێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەستی لەکارکێشایەوە
ەیوەندیدار