پارتی: دەبێت یەکێتی تێبگات لەوەی قەبارەکەی دوێنێی نەماوە



ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیند دەبێت یەکێتی تێبگات لەوەی قەبارەکەی دوێنێی نەماوە بۆ ئەوە تووشی هەڵەی سیاسی نەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی وەك هاوپەیمان و هێزێكی سەرەکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە یەکێتی دەڕوانێت، بەڵام دەبێت یەکێتی لەوە تێبگات کە یەکێتییەکەی دوێنێ نییە و قەبارەکەی ثێشووی نەماوە.

وتیشی، پێویستە یەکێتی باشتر لەخۆی تێبگات ئەگەروا نەکات ڕووبەڕووی هەڵە و کەوتن و شکستی سیاسی دیکە دەبێتەوە.

سالار عوسمان ڕاشیگەیاند، یەکێتی ئەمڕۆ وەکو یەکێتییەکەی دوێنی نییە و دەبێت لە سەر ئەو بنەمایە مامەڵە بکەین، چونکە بەشێکی زۆری یەکێتی لەو حزبە جیابووەتەوە و قسە هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو چەند لیستێك لەو حزبە دروست بێت.

ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی پارتی لە کاتێکدایە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پیرمام کۆبوونەوە.

٥٠٠ ڕۆژ شەڕ… دیارترین دەستکەوت و زیانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا
پێشت ٥٠٠ ڕۆژ شەڕ… دیارترین دەستکەوت و زیانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا
هاتوچۆی هەولێر: ڕووداوەکەی ڕێگای مەخمور هەڵەی ئێمە نییە
دواتر هاتوچۆی هەولێر: ڕووداوەکەی ڕێگای مەخمور هەڵەی ئێمە نییە
پەیوەندیدار